٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شه‌به‌ك سێرەیان له‌ مووسڵ گرتووە"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ١٦٥٠ کوردی شەبەک ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ و دوو فەوجیش ئامادەن بۆ ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە مەشق و ڕاھێنانیان پێ بکرێ.

نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "وا فەوجێکی ٦٥٠کەسەی کوردی شەبەک مەشقیان پێ کراوە و، لە بەرەکانی شەڕدانە؛ ھەزار شەبەکی خۆبەخشیش ئامادەن بچنە شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ بکەن، بۆیە ھەرکاتێک پرۆسەکە دەست پێبکات ئەوە ئێمەش ئامادەین بەشداری تێدا بکەین."
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، دوو فەوجی دیکەی کوردانی شەبەک کە ژمارەیان ١٣٠٠ کەسی دیکەیە ھەموو ڕێکارەکانیان تەواو بووە و، تەنها ماوە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە مەشق و ڕاھێنان بکەن.
(مەلا سالم شەبەک) ڕوونیشی کردەوە، داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم وەزارەتی پێشمەرگە ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی ئەو دوو فەوجەش دەست بە مەشق و ڕاھێنان بکەن، بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ بەشداری لە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار