سبهینێ، دهروازهی ئیبراهیمخهلیل دهكرێتهوه

زاخۆ-KDP.info- دوای سێ حەفتە لهداخرانی سنوورە نێودەوڵەتییەکەی ئیبراهیمخەلیل، سبەینێ ئەو سنوورە دەکرێتەوە و، گەشتیاران و باری (بارهەڵگرە)کان دەتوانن هاتوچۆ بکەن.
(خەلیل مەحمود) قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیمخەلیلی کرد، گوتی تا دوو رۆژی دی سنوورەکە دەکرێتەوە؛ تۆزێک لەمەوبەر پەیوەندیمان پێوە کرد، دیار بوو ئەوان بە ئێمەیان ڕاگەیاند بەیانی سێشەممە سنووری ئیبراهیمخەلیل دەکرێتەوە."
گوتیشی: "ئێستا زیاتر لە 10هەزار ئۆتۆمبێل و ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران لە بەری هەرێم و تورکیایشدا گیریان خواردووە، دوای کردنەوەی ئەو دەروازەیە هەموو ئەوانە هاتوچۆ دەکەن و هیچ کێشەیەک نامێنێت."
ئاماژهیشی دا: "لەو ماوەی کە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخراوە، کە زیاتر لە 22 رۆژ دەبێت زیانێکی زۆر بەر هەر دوو وڵات کەوتووە، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان، کە لەو قەیرانە داراییەدا ڕۆژانە هەرێم زیانێکی زۆری بەرکەوتووە."
ڕابین شێروانی




