ریچار چارنێسكی: هەرێمی كوردستان، پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.. پێویستە هاوکارییە سەربازییەکان ڕاستەوخۆ بگەنە پێشمەرگە

هەولێر-KDP.info- (ریچار چارنێسكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، پێویسته رێگایه‌كی جیا بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی سه‌ربازی بگه‌یه‌ندرێته هێزی پێشمه‌رگه، نه‌ك قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین و هاوكارییه‌كان له رێگای ئه‌وانه‌وه ره‌وانه بكرێن.
(چارنێسكی) بە كوردستان24ـی ڕاگەیاند، كوردستان سه‌قامگیرتره له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه پێویسته هاوكارییه‌كان راسته‌وخۆ بگه‌یێندرێنه كوردستان. له باره‌ی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: "به نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان و هه‌موو كورد ده‌كه‌م."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وان ده‌زانن زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و زیاتر له چوار هه‌زاریشیان كریستیانن و گوتیشی: "ده‌توانم به‌ڵێنی ئه‌وه به هه‌رێمی كوردستان بده‌م، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بۆ په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نرێنه هه‌رێمی كوردستان."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گوتیشی: "یه‌كه‌م سه‌ردانمه بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌ر له چه‌ند ساڵێك ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه و بارودۆخه‌كه له‌یه‌ك ده‌چێت"، هه‌روه‌ها گوتی: "من زۆر گه‌شبینم و به‌ره‌وپێشچوونه سیاسییه‌كانی كورد ده‌بینم و نه‌ته‌وه‌ی كورد توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاویش كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ."
له باره‌ی بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆیییه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌وه گوتی: "پێموایه سه‌ردانه‌كه‌ی (بارزانی) بۆ ئانکارا ده‌ستپێكێكی باش بێت له‌و پێناوەدا، هه‌رچه‌نده رێگایه‌كی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ده‌بێت رێگایه‌كی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه".
ئاماژه‌یشی دا، کە پێگه‌ی وڵات و حكوومه‌تی كوردستان، پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و كاراتره له ساڵانی رابردوو، هه‌نگاو به هه‌نگاویش ده‌توانێت ماڵی سیاسیی خۆی بنیات بنێت. گوتیشی: "له هه‌ر سێ رێگای سه‌ربازی، مرۆیی و ئابوورییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و له ناخی دڵمه‌وه ئه‌و قسانه ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هاوكاریی زۆری كوردستان ده‌كه‌ین چونکە كورد له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشه ".
له باره‌ی ئارامیی هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقدا گوتی: "خێزانه‌كه‌م پێی ناخۆش بوو سه‌ردانی عێراق بكه‌م، به‌ڵام لێره‌وه پێی ده‌ڵێم له‌و ناوچه‌یه‌ی من تێیدام زۆر ئارام و سه‌قامگیره".
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا یه‌کێک له گرینگ‌ترین دامه‌زراوه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپایە و نوێنه‌رایه‌تیی پتر له 500 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌ورووپایی له 28 وڵاتی ئه‌ندام، له یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌کا و 751 ئه‌ندامی هه‌یه.




