سعوودیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند

ڕیاز-KDP.info- حکوومەتی سعوودیا رایگەیاند، بەهۆی پەلامارەکان بۆسەر بیناکانی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەیان لە ئێران، تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەبڕێت.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزیری دەرەوەی سعوودیا (عادل ئەلجوبەیر) رایگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی دوێنێ نیوەڕۆ داوامان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کۆنسووڵخانە و باڵێۆزخانەی وڵاتەکەمان بپارێزن، بەڵام بەدەم داوایەکەمانەوە نەهاتن و رێگرییان لەو خۆپیشاندارانە نەکرد کە پەلاماری بیناکانیان دا، بەم هۆیەش بڕیارمان دا، تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێراندا ببڕین".
ناوبراو گوتی: "داوا لە کارمەندانی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵی وڵاتەکەمان دەکەم، لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا ئێران جێ بهێڵن، دیارە کە لە ساڵی ١٩٧٩ـدا پەلاماری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان دا و لە ساڵی ٢٠١١دا پەلاماری باڵیۆزخانەی بەریتانیایان دا و ئەمجارەش سعوودیا، لەم وڵاتە رێز لە مافی هاووڵاتی بیانی ناگیرێت".




