٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باخچەلی و داوودئۆغڵو لەسەر دەستوور كۆ دەبنەوە.. هەدەپە گلەیی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەردانی سەرۆكی پارتیی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی "مەهەپە" (دەوڵەت باخچەلی) دەكات، ئەمەیش دەبێتە یەكەم دانیشتنی ئەو دوو سەرۆكە دوای هەڵبژاردنی یەكی نۆڤەمبەر.

لە بارەی گفتوگۆكردن لەسەر دەستوورێكی تازە بۆ توركیا، (داوودئۆغڵو) سەردانی (باخچەلی) دەكات و، بریارە دانیشتنەكە لەناو پەرلەمانی توركیادا ئەنجام بدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، (داوودئۆغلو) لەم سەردانەی ئەم پاشنیوەڕۆیەدا، مەبەستیەتی لەسەر دەستووری تازە بۆچوونی "مەهەپە" وەربگرێت و رازی بكات بەوەی كاتیەتی گۆڕانكاری لە دەستووری توركیادا بكرێت. پێدەچێت تاكە پارتی كە پشتگیری لە ئاكپارتی بكات بۆ گۆڕینی دەستووری توركیا، مەهەپە بێت، چونكە جەهەپە و هەدەپە توندن بەرانبەر گۆڕینی هەندێك لە بڕگەی دەستوور.

سێ رۆژ بەر لە ئێستا، (داوودئۆغلو) لەگەڵ سەرۆكی جەهەپە (كەمال كلیچدارئۆغلو) لەسەر هەمان بابەت كۆبوونەوەی ئەنجام دا، دەبووایە (داوودئۆغلو) لەگەڵ هاوسەرۆكانی هەدەپەیش لەسەر گۆڕینی دەستوور كۆبوونەوەی بكردابووایە، بەڵام (داوودئۆغلو) كۆبوونەوەكەی هەڵوەشاندەوە.

هاوسەرۆكی هەدەپە (سەڵاحەددین دەمیرتاش) لە لێدوانێكیدا ئاماژەی دا كە، هەر دەستوورێك بە بێ وەرگرتنی بۆچوونی هەدەپە دەنگی لەسەر بدرێت، شەرعییەتی نابێت، چونكە هەدەپە خاوەنی 6 ملیۆن دەنگە و، نابێت فەرامۆش بكرێت.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار