٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو گەڕەكی سلۆپی بە تەواوی چۆڵ كران

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  لەبەر پاراستنی گیانی خۆیان و منداڵەكانیان، دوو گەڕەكی سلۆپی بە تەواوی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشت و ئاوارەی شارەكانی دیكەی توركیا بوون. ئەوان بەر لەوەی لانەی خۆیان جێ بهێڵن لە ئاساییشی سلۆپی ناوی خۆیان تۆمار كردووە و، دەوڵەت رێگەی بۆ خۆشكردوون تا چۆڵی بكەن.

هەردوو گەڕەكی (بەشاك و باربارۆس) بە تەواوەتی چۆڵ كران و، بە گوتەی خەڵكی ئەو دوو گەڕەكەیش پێشتر ئاگادار كراونەتەوە كە بۆ پاراستنی گیانی خۆتان چۆڵی بكەن، چونكە ئەگەر چۆڵی نەكەن حكوومەت بەرپرسیار نییە لە پاراستنی گیانیان.
ئافرەتێك بە ناوی (فاتیمە) كە حەزی نەكردووە نازناوی خۆی ئاشكرا بكات، تایبەت بۆ "بی بی سی"ـی توركیا قسەی كردووە و، ئاماژەی داوە كە ژیانیان زۆر لە نەهامەتیدایە و هەموو بەیانییەك لەگەڵ دەنگی تۆپ و گولـلە بە ئاگا دێنەوە.
ئەو دەڵێت: "هەوا زۆر ساردە، لە گەڕەكەكەی ئێمەدا پیر و منداڵی زۆر تێدایە و، هەندێكیشیان نەخۆشن. لە چواردەورمان سەدان پۆلیسی لێییە و بە هیچ شێوەیەك ناهێڵن بۆ هیچ شوێنێك بڕۆین، چونكە یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەیە".
ئەو لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەیش كردووە كە، بانگەوازیان بۆ كراوە بەوەی ئەگەر دەیانەوێت گیانیان پارێزراوبێت، پێویستە ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ بكەن، بۆیە بە ناچاری چۆڵیان كردووە.

هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی (ئیدە) دەڵێت: "لە لایەن ئاساییشەوە ناسنامەكەمان كۆنتڕۆڵ دەكرێت و، پاشان دەمانبەن بۆ هۆڵی وەرزشی و لەوێ جێگیرمان دەكەن، تا ئەوكاتەی شەڕ نامێنێت."

ئەو گلەیی هەبوو بەوەی كە، "بەو سەرمایە بە دەیان پیاو و ژنی پیر و منداڵ لە بەردەم ئاساییش وەستاون و، چاوەڕوانی كۆنتڕۆڵی ناسنامەكەیان دەكەن، ئەمە كەی رەوایە بەم میللەتەی دەكەن."

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار