٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

150 کرێکاری دهۆک مووچەی خانەنشینی وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  ساڵی 2015، ٢٣ کرێکار لە پارێزگای دهۆکدا بوونەتە قوربانی؛ 13 کرێکار گیانیان لەدەست داوە 11 دیکەیش بریندار بوونە.

(عیسا نەسری) سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە سنووری دهۆک 50هەزار کرێکار ناویان تۆمار کراوە، لەو ڕێژەیە ٨هەزارو314 کرێکاریان بیانینە؛ هەڵبەت لە ساڵی 2015دا، زیاتر لە هەزار کرێکار سەندیکایان بەجێ هێشتووە."
گوتیشی: "پار لە سنووری پارێزگای دهۆکدا، 23 کرێکار لە کاتی کارکردندا بوونەتە قوربانی؛ 13 کرێکار گیانیان لەدەست داوە، 11 دیکەیش بریندار بوونە."
(نەسری) ئاماژەی بەوەیش کرد، لە سنووری لقەکەیاندا 150 کرێکار مووچەی خانەنشینی وەردەگرن؛ دیارە لە ساڵی دا2015، تەنیا 8 کرێکار خانەنشین کراون.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار