دیسان خەتای پهكهكهیە، توركیا سنوور بۆردومان دهكا

بناری قهندیل-KDP.info- ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە بناری قەندیلدا چەند جارێک بۆردومان کرد، هەروەها لە مێرگەسۆر و ئامێدی بە ئاسمانی ئەو دوو شارۆچکەیە دەسووڕانەوە.
نەقیب (سامان محەمەد) بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ، سەر بە شارۆچکەی ڕواندز بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل و گوندەکانی دەوروبەردا بۆردومان دەکەن؛ خەڵکی دەڤەرەکە ترسیان لێ نیشتووە و دڵەڕاوکێیانە؛ هەر بۆیە خەڵکی گوندی زارگەلی و بۆکریسکانیش نەیانوێراوە بگەڕێنەوە سەر جێوڕێی خۆیان."
گوتیشی: "خەڵکی ئەو گوندانە زۆر داوایان لە پەکەکە کردووە بنکەکانیان لە ئاوایی ببەنە دەرەوە، با خەڵکەکە بگەڕێنەوە، بەڵام ئامادە نین؛ پەکەکە گوێ بە قسەی خەڵکی ئەو گوندانە نادات و، لە هەموو ئەو ناوچانەدا بنکە و بارەگایان داناوە و، تورکیایش ناڕاززییە و بۆردومانیان دەکا."
دەڵێ فڕۆکەی تورکیا ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و، بە ئاسمانی شارۆچکەی مێرگەسۆر و ئامێدییشدا تێپەڕیون.
ڕابین شێروانی




