٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێشنیارێک بۆ چارەکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچە"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئێستا داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان ٤٥٠ تا ٥٠٠ملیۆن دۆلارە، کە سەدا٦٠ـی بوودجەی ھەرێمی کوردستانە، جا ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بیەوێت مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا بدات، وا باشترە سەدا٧٠ـی مووچەکەیان بدات و، سەدا٣٠ـیەکەی ببێتە قەرز لە سەر حکوومەت.

(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ھەرێمی کوردستان پشتی بە داھاتی نەوت بەستووە و، ئەویش مانگانە  ٤٥٠ تا ٥٠٠ملیۆن دۆلارێکە، کە دەکاتە سەدا٦٠ـی مووچەی فەرمانبەران؛ هەتا نەوت نەبێتە ٧٠ دۆلار، گشت بوودجەکەمان بە نەوت پێ دابین ناکرێت."

(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێ زوو چاکسازییەکە بکات؛ دەبێ بەرج (خەرجی نازەروور) نەهێڵێت و خەرجییەکانیش کەم بکاتەوە هەتا مووچەی پێ دابین بکرێت؛ یاخود بەپێی ئەو پارەی لە بەردەستیدایە ھەموو مانگێک سەدا٧٠ـی مووچەی فەرمانبەران بدات، لەوە باشترە مووچە دوا بکەوێت؛ باقییەکەیش ببێتە قەرز لە سەری و، کەینێ هاتەوە سەر بار، ئەویش بداتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار