په‌یمانگای شه‌قڵاوه چل قوتابیی دیكەیش وه‌رده‌گرێ

شه‌قڵاوه-KDP.info- زانكۆی پۆلته‌كنیكی هه‌ولێر له ڕاگه‌یێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، داوای 40 له‌و قوتابیانه ده‌كات كه مافی پێشكه‌یشكردنی زانكۆلاینیان هه‌بووه، به‌ڵام وه‌رنه‌گیراون بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه، بۆیه به‌م مه‌رجانه‌وه چل قوتابی ده‌وێ.
زانكۆی پۆلته‌كنیكی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یێنێ كه په‌یمانگای شه‌قڵاوه توانای هه‌یه 40 قوتابی وه‌ربگرێت كه ده‌رچووانی پۆلی 12 زانستی سنووری پارێزگاری هه‌وڵێر بن و ئه‌وانه‌ی مافی پێشكه‌شكردنی زانكۆلاینیان هه‌بووه به‌ڵام وه‌رنه‌گیراون.
كۆی نمره‌ی ئه‌وانه ده‌بێ له‌نێوان 420 تا 440 بۆ به‌شی دروستی ئاژه‌ڵ وه‌رده‌گیرێن. ئه‌و قوتابیه‌ی كه ئاره‌زووی هه‌یه بچێت ئه‌و په‌یمانگایه و بخوێنێ ده‌بێ، ئه‌م دیكۆمینتانه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت له‌وانه: فۆرمی زانكۆلاین، پسوله‌ی كۆدی قوتابی، ناسنامه‌ی باری شارستانی و كارتی زانیاری، هه‌روه‌ها به‌شیوه‌ی كێبركی له‌وانه‌ی ئاره‌زوویانه هه‌یه وه‌رده‌گیرێن.
ماوه‌ی وه‌رگرتن له 3/1 تا 10/1ـی 2016 ده‌بێ.
په‌یمانگاكه ده‌ڵێ جا ئه‌و قوتابییه‌ی كه وه‌رگیرا مافی گواستنه‌وه‌ی بۆ هیچ شوێنێكی دیكه نییه< چونكه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه كه كه‌مترین نمره وه‌رده‌گرێ و ده‌به‌خشرێته قوتابیه‌كه.




