سه‌رۆككۆماری عێراق بوودجه‌ی 2016ـی عێراقی په‌سند كرد

بەغدا-KDP.info-فوئاد مەعسووم، سەرکۆماری عێراق یاسای بوودجەی فیدراڵی 2016ـی عێراقی پەسند کرد.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یی) ئەندامی لیژنه‌ی دارایی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ یەکشەممە فوئاد مەعسووم، سەرکۆماری عێراق یاسای بوودجەی 2016ـی عێراقی فیدراڵی پەسند کرد؛ دەبێ یاساکه بگەڕێته‌وه لای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، ئەویش بڕیار ده‌دات یاساكه له ڕۆژنامه‌ی (وه‌قائیعی عێراقیه)دا بڵاو بکرێتەوە.
(سلێڤانه‌یی) دهی‌شڵێت: "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له‌و ڕۆژنامه فه‌رمییەدا پێویسته بخرێته واری جێبه‌جێكردن و حكوومه‌ت ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی یاساكه جێبه‌جێ بكات به ته‌واوی.
نەشوان بەرزنجی




