13 ڕۆكێتیان له دوو مه‌فره‌زه‌ی داعش دا

ناوه‌ران-KDP.info- فڕۆكه جه‌گییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له دوو گوندى سنوورى میحوه‌رى ناوه‌ران بۆردومان كرد و، چەند تیرۆریستێکى داعش كوژران.
بەرپرسی میحوه‌رى ناوه‌ران (سه‌ربه‌ست تروانشى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: تۆزێ لەمەوبەر فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان به 13 ڕوكێت مۆلگه و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى باریمه و خۆرسیباد لە سنوورى میحوه‌رى ناوه‌راندا تێر بۆردومان کرد".
(تروانشى) دەیشڵێت، له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه دوو مه‌فره‌زه‌ى تیرۆریستانى داعش به ته‌واوى له‌ناو بران و چەند كۆگایەکی ته‌قه‌مه‌نییش ته‌قێنرایه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




