گه‌وره تیرۆریستێكی دیكه‌ی نزیك ئه‌بووبه‌كر به‌غدایی كوژرا

مووسڵ-KDP.info- گه‌وره تیرۆریستێكى نزیك له ئه‌بووبه‌كر به‌غدایى كوژراو؛ داعش خۆیشی چەند ئه‌میرێکی خۆیانی به تۆمه‌تى خیانه‌ت گولله‌باران كرد.
(سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نێوان مووسڵ و قه‌زاى شه‌رگات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراقی كاروانێكی تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد و، 6 تیرۆریست كوژران له‌گه‌ڵ گه‌وره تیرۆریست (ده‌روێش فدووس) كه زۆر تاوانی له مووسڵ و سووریا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى ئه‌نجام دابوو یه‌كێكه له نزیكه‌كانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدایی."
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشى: "داعش له زیندانی كۆن له باشووری شارى مووسڵ 5 ئه‌میری خۆی به تاوانی خیانه‌ت گولله‌باران كرد و داوایشیان له خەڵكی گوندی حووت كرد له باشووری مووسڵ كه هۆزی 'جبووری'ـی لێ نیشته‌جێه گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجى




