مه‌سروور بارزانی: پێناسه‌یێك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له ئارادا نییه

هەولێر-KDP.info- ئاماژە بەوەی کە پێناسه‌یێك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له ئارادا نییه، (مه‌سروور بارزانی) ڕایگەیاند، "هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پاراستنی وڵات به یه‌كگرتوویی دژ به ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك، سه‌ركه‌وتوو نابێت."
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكیدا له نووسینی (لیز سلیدا)، به ناونیشانی "چۆن جه‌نگی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دووباره نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كێشێته‌وه" ئاماژه‌ی به لێدوانێكی (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوه، كه تێیدا ده‌ڵێ "پێویست به بڕیارێكی بوێر هه‌یه بۆ بینینی راستییه‌كان و رێگه‌دان به خه‌ڵك بریار بده‌ن، كه چیان ده‌وێ."
(مه‌سروور بارزانی) هەروها ڕایگەیاندووە، "عێراق پارچه بووه، سوننه ئه‌وكاته بڕوایان به عێراقێكی یه‌كگرتووه هه‌یه، ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن، شیعه‌ش ئه‌وكاته بڕوایان به عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه، ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن. پێناسه‌یێك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له ئارادا نییه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پاراستنی وڵات به یه‌كگرتوویی دژ به ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك، سه‌ركه‌وتوو نابێت."




