باخچەلی، دژەکوردە سەرسەختەکە، لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی دەکەوێ

ئیستانبووڵ-KDP.info- پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی مه‌هه‌په له دوای هه‌ڵبژاردنی 1ـی نۆڤه‌مبه‌ر، دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه‌وه، به‌وه‌ی 40 كورسیی په‌رله‌مانی له ده‌ست دا و له دووه‌م پارتی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو به سێیه‌م پارتی ئۆپۆزسیۆن، بۆیه هه‌موو ئه‌و شكسته‌یان خسته ئه‌ستۆی سه‌رۆكی پارت (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) و داوای لابردنی ده‌كه‌ن.
زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی مه‌هه‌په داوا ده‌كه‌ن پیلینیۆم بكرێت و له‌وێدا سه‌رۆكێكی دیكه بۆ مه‌هه‌په هه‌ڵبژێردرێت، كه 4 سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارته خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام (باخچه‌لی) ده‌ڵێت، تا ساڵی 2018 نه پیلینیۆم و نه كۆنگره‌یش ناكرێت.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پیلینیۆمن و له‌گه‌ڵ لادانی باخچه‌لین، پشتیان به مادده‌یه‌كی ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆی مه‌هه‌په به‌ستوه، كه ده‌ڵێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره یان پیلینیۆم ده‌بێت ئیمزای پێویست كۆ بكرێته‌وه، بۆیه (مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر) كه ئه‌ویش به نیازه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی مه‌هه‌په كاندید بكات، ده‌ڵێت ئیمزای پێویستمان كۆ كردووه‌ته‌وه.
(ئاكشه‌نه‌ر) له په‌یامی پیرۆزبایی ساڵی تازه‌دا، موژده‌ی به لایه‌نگرانی مه‌هه‌په‌دا، كه توانویانه ئیمزای پێویست كۆ بكه‌نه‌وه و، له 2016 ده‌توانن بچنه ناو گۆنگره‌وه و له‌وێدا سه‌رۆكێكی تازه هه‌ڵده‌بژێرن.
(باخچه‌لی)ـیش هەروا نه‌وه‌ستاوه و، ده‌زانێت هه‌وڵێكی جیددی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لای بده‌ن، بۆیه ئه‌ویش كوته‌له‌یەكی گه‌وره‌ی له ده‌وری خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه و، کە له میدیا و له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا پشتگیری له (باخچه‌لی) ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن جارێ پێویستمان به كۆنگره نییه.
به‌ڵام هه‌وڵی لادانی (باخچه‌لی) له پۆستی سه‌رۆكی مه‌هه‌په هه‌نگاوی زۆر جیددی بۆ نراوه و، هه‌موو پیشبینییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن، كه له ساڵی 2016ـدا (باخچه‌لی) له‌و پۆسته‌یدا نامێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه، (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) له ساڵی 1997ـه‌وه سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌یه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌و پۆسته جێ بهێڵێت. ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێدانی بچووكترین ماف نییه بۆ كورد و به توركی شاخاوییان ده‌چوێنێت.
كارزان گلی




