سوپاسالاری توركیا زانیاریی تازه له‌سه‌ر شه‌ڕی باكوور بڵاو ده‌كاته‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- له راگه‌یاندراوێكدا، سوپاسالاری توركیا روونی كردووه‌ته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنی سلۆپی و جه‌زیره‌دا، توانیویانه 179 په‌كه‌كه گه‌مارۆ بده‌ن كه به هیچ شیوه‌یه‌ك هێزی شه‌ڕكردنیان نه‌ماوه؛ ئاماژه‌یش ده‌دات كه شه‌ڕ له‌و ناوچانه به‌رده‌وامی ده‌بێت. له به‌رانبه‌ردا زۆرێك له میدیاكانی توركیا باس له به‌هێزیی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن له خۆیان.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، ته‌نیا له جه‌زیره 179 چه‌كداری په‌كه‌كه گه‌مارۆ دراون، له سلۆپیش 27، له ئامه‌دیش 55. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه 3 له چه‌كدارانی په‌كه‌كه وه‌كو دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی سه‌ربازانی تورك. به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه‌ی سوپاسالای توركیا هێشتا نه‌سه‌لمێنراوه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیلانه نیشان نه‌دراون، ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه توانیویه‌تی پۆلیسێك و سه‌ربازێكی تورك وه‌كو دیل بگرێت.
له لایه‌دی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی حوریه‌ت له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆرجار حكوومه‌تی توركیا ئاماری هه‌ڵه ده‌داته رای گشتیی توركیا و، ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان به هه‌ڵه به خه‌ڵك بڵێنه‌وه و به درۆ ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده ژماره په‌كه‌كه‌مان كوشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپاسالاری توركیادا هه‌روه‌ها هاتووه، كه تاوه‌كو ئێستا توانیویانه 7 دیواری په‌كه‌كه له ناوچه‌ی سووری سه‌ر به ئامه‌د دابخه‌ن و، هه‌روه‌ها 15 بۆمبی چێنراویش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و، 2 خه‌نده‌قیش به ته‌واوه‌تی دابخه‌ن.
كارزان گلی




