خهڵك و دامهزراوهكان به هۆی بێڕێزیكردن به ئاڵاوه، پهكهكه و داتاشراوهكانی ڕیسوا دهكهن

ههولێر-KDP.info- پەکەکە و داتاشراوهكانی بەردەوامن لە بێڕێزیكردن بە ئاڵای کوردستان و، چینوتوێژەکانی کوردستانیش ئیدانەی ئەو كارهیان دهكهن و، دهڵێن، پەکەکە ناتوانی ھیچ ئاڵایەک وەکو جێگرەوەی ئاڵای کوردستان دیاری بکات، لەبەر ئەوەی ئاڵای ئەوان ئاڵای حزبێکە و، ئاڵای کوردستانیش ئاڵای ھەموو کوردێکە لە چوارقوڕنەی دنیادا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا (حاجی ئەحمەدی) سهرۆكی پژاک، لێدوانێکی بۆ میدیاکانی پەکەکە دا و تێیدا ھەندێک ناماقوڵی بەرانبەر گەلی کوردستان و مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و ئاڵای پیرۆزی کوردستان خستەڕوو. ئەو دروستکردنی سەرئێشە بۆ گەلی کوردستان و وەرگرتنی گومرگ و بازرگانیی موخەدەرات کە (حاجی ئەحمەدی) و تاقمەکەی لەسەر سنوورەکان ئەنجامی دەدەن بە شۆڕش دەزانێ و، سەدساڵ قوربانیدانی گەلی کوردستانیش لەپێناو ئازادی و پاراستنی ناسنامە بە شۆڕش نازانێ. (حاجی ئەحمەدی) دەستێکەڵکردن لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی سووریا و دەرکردن و تۆقاندنی خەڵکی تێکۆشەری کورد بە شۆڕش دەزانێ و، خەباتی پەنجاساڵەی کورد لە ڕۆژئاوا بە یاخیبوون لەقەڵەم دەدات. لهسهر ئهم ڕهفتاره خراپه، خهڵكی كوردستان ههم (حاجی ئهحمهدی) و ههمیش پهكهكه ئیدانه دهكهن.
ئاڵای کوردستان بە خوێنی شەھیدان و
تێکۆشانی میللەتی کورد بە دەست ھاتووە
سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان (فەرحان جەوھەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاڵای کوردستان بە خوێنی شەھیدان و تێکۆشانی میللەتی کورد بە دەست ھاتووە و، لای ھەموو کوردێک پیرۆزە؛ خۆ هەر ئاڵای حزبێکی دیاریکراو نییە؛ ئەو ئاڵایە ڕێزی لێ دەگیرێت و، بە ھەزاران شەھیدی لە پێناو دراوە و، دەبێ بەرز ڕابگیرێت، جا ھەر لایەنێک ڕێزی لەو ئاڵایە نەگرت، ڕێزی لە خۆی نەگرتووە.''
(فەرحان جەوھەر) ھێمای بۆ ئەوهش کرد، پەکەکە دهیان ئاڵایەکی بۆ خۆی دروست کردووە و، دەیەوێت بەسەر ھەموو کورددا بیسەپێنێ، بەڵام گەلی کورد لێیانی قەبووڵ ناکات، ئەوەیە ئەوانیش سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن."
سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئەوان ناتوانن ئاڵای خۆیان بخەنە جێی ئاڵای کوردستان، چونکە ئاڵاكانی ئەوان ھی تاکە حزبێکە و، کوردیش ئەمە قەبووڵ ناکات؛ ئەوەیە ئەوانیش بەرەدەوام سووکایەتی بەو ئاڵایە دەکەن.
ئەو کارەی پەکەکە بێڕێزییە
بە نەتەوەیەک و، خوێنی شەھیدان
بەرپرسی گرووپی ئاڵا لە پارێزگای دھۆک (پەھلەوان شێخ مەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان نووسینگەی گشتی بە ھەموو نووسینگەکانییەوە لە ئامەدەوە تا دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان و، لەوێیشەوە تا سلێمانی، ئێمە ئەو سووکایەتیکردنەی پەکەکە بە ئاڵای کوردستان ڕیسوا دەکەین؛ پەکەکە و ھەر لایەنێکی دی، سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان بکەن، دژایەتیی میللەتی کوردیان کردووە؛ ئەو گەلەی وا خەریکە ببێتە دەوڵەت."
(پەھلەوان شێخ مەم) گوتیشی، ئەو کارەی پەکەکە بێڕێزییە بە نەتەوەیەک و، خوێنی شەھیدان، جا با پەکەکە بە بیریدا بێتەوە، ئەگەر خاوەنی ئەو ئاڵایە نەبووایه، کۆبانێ دەکەوتە دەست دژمنی کورد.
گوتیشی، بە داخەوە ئاڵای سووریا بە ئاشکرا لە ڕۆژئاوای کورستان ھەڵدەدرێت، بەڵام ئاڵای کوردستان قەدەغە کراوە، دیارە کە نەفامییەک بەرانبەر ئاڵای کوردستان ھەیە لە لایەن ئەوانەوە، ئاخر کە سووکایەتی بە ئاڵا دەکەن، ئەوە سووکایەتییە بە خوێنی شەھیدان و نەتەوەی کوردیش.
(مەم) ڕوونیشی کردەوە، ئەوانە وا دەزانن ئەمە ئاڵای باشووری کوردستانە، بەڵام دیارە بەکرێگیراوی ڕژێمی سووریان و، دەیانەوێت ئاڵای کوردستان بێڕێز بکەن.
سهلماندیان كه بهكرێگیراون
لای خۆشیەوە ھاووڵاتی (عومەر عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "نابێ خەڵکی کوردستان لەو سووکایەتیکردنە بەردەوامەی پەکەکە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بێدەنگ بن و، ھەڵمەتێکی سەرتاسەری دژی ئەو سووکایەتیکردنەی پەکەکە ڕابگەیێنن، با ئیتر نە پەکەکە و نە ھیچ دژمنێکی کورد سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان نەکەن، لەبەر ئەوەی تاکی کورد ئامادەیە گیانی ببەخشێ تەنها بۆ ئەوەی ئاڵاکەی بەرز و شەکاوە بمینێتەوە."
(شاخهوان عهلی)، هاووڵاتیێكی شاری ههولێره و دهڵێ، پهكهكه و داتاشراوهكانی به پهیهده و پژاكیشهوه، گشتیان لهیهك بازنهدا و له دهوری یهك خاڵدا كۆ بوونهتهوه، ئهویش دانانی بهربهستێكه بۆ دژایهتیكردنی دهوڵهتی كوردی، بۆیهشه سوكایهتی به سیمبولێكی ئهو گهله و دهوڵهت دهكهن.
دهیشڵێ، ئێمهی كورد له (سهددام) و هاوشێوهكانی نهترساین و سهركهوتین و، وا دهیشبین به دهوڵهت، ئێستایش باكمان بهو خۆفرۆشانه نییه كه داتاشراوی پهكهكهن و، سهلماندیان كه بهكرێگیراون و، دهیانهوێ سوكایهتی به ئاڵا بكهن.
بڵند ئیبراھیم




