٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 85 كه‌سی له‌ هۆزی جبووری گولله‌باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-تیرۆریستانى داعش ژماره‌یه‌ك كه‌سى تریان له‌ هۆزى جبوورى و 15 چه‌كدارى خۆیشیان گولله‌باران كرد.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "داعش 85 كه‌سیان له‌ هۆزی جبوور له ‌گوندی حووت له‌ باشوری شارى مووسڵ له‌ پێش چاوی خه‌ڵكی گوند گولله‌باران كرد كه‌‌ زۆرینه‌ی له‌ سوپای پێشووی عیراق سه‌رباز و پۆلیس بوونه ‌و له‌ كاتی هاتنی داعش تۆبه‌یان كردبوو، به‌ڵام هه‌ر گولله‌بارانى كردن و، 12 فه‌قێیانیش ده‌ستگیر كرد كه ‌له‌ مزگه‌وتی جامع‌دیاب ده‌یانخوێند چونكه‌ ئیعترافیان به‌ خەلافه‌تی به‌غدایی نه‌دەكرد."

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ داعش 15 چه‌كداری بێده‌ستوقاچی خۆیانیان گولله‌باران كرد كه‌ له ‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ست و قاچیان پەڕیبوو.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار