سبه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی نه‌ینه‌وا دەدرێت

مووسڵ-KDP.info- چه‌ك‌پارەی گه‌نمی جووتیارانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا سبه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت.
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی ٢٠١٥ـی جووتیارانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌یشتووه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له فه‌رعی نه‌ینه‌وا له پارێزگای دهۆكدا دابه‌ش ده‌كرێت."
(سه‌یدۆ) گوتیشی: "چینی یەکەم، 100 جووتیار ئه‌م چه‌كه وه‌رده‌گرن و به‌پێی ڕێزبه‌ندی پێشكه‌شكردنی گه‌نم له‌لایه‌ن جووتیاره‌كانه‌وه له ئه‌وانه‌ی تریش دوای،ه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و، ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و، ئه‌وانی ساڵی 2014یش هه‌ركاتێك هی 2015 ته‌واو بێت، ئەویش دەدرێت."
نه‌شوان به‌رزنجی




