مهترێك بهفر باریوه.. دهیان هاووڵاتی ژیانیان ڕزگار كرا

سۆران-KDP.info- لە دەڤەری حاجیئۆمەران و مێرگەسۆردا، مەترێک بەفر باریوە و، هاتوچۆ و ژیانی هاووڵاتیانی سەخت کردووە، بەو هۆیەوە بە دەیان هاووڵاتی گیریان خواردبوو لەناو بەفر، بەڵام بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو هاووڵاتیانە ڕزگار کران.
عەمید (عیماد ڕێکانی) بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی 4 هاووڵاتی لە چیاکانی گوندی دۆلەبانی سەر بە شارەدێی حاجیئومەران، لە با و زریان و بەفردا گیریان خواردبوو، ڕێگایان لێ ون بووبوو، لە لایەن هێزێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنکەی بەرگری شارستانی حاجیئۆمەران ڕزگار کران."
گوتیشی: "هەموو تیمەکانمان لە سنووری شارۆچکەی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و ڕواندزدا ئاگادار کردووەتەوە و ئامادەنە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و، زوو دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆردا، زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل ماوەیەکی زۆر لە بەفردا گیریان کردبوو؛ لایەنە پەیوەندیدار و تیمەکانی بەرگری توانییان ئەوانیش ڕزگار بکەن.
ڕابین شێروانی




