٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌رۆدگان نایه‌وێ هه‌ده‌په‌ دابخرێ

سەرچاوە: KDP.info
سه‌رۆككۆماری توركیا.ئه‌رشیڤ.

سەرکۆماری تورکیا، نایه‌وێ چالاكیی سیاسی له‌ هه‌ده‌په‌ قەدەغە بکرێ، بەڵام پێی باشه‌ هه‌ردوو هاوسه‌رۆكەکەی ئه‌و پارته‌ سزا بدرێن.

هەردوو هاوسەرۆکی په‌یه‌ده‌ لە لێدوانەکانیاندا بەردەوام ڕەخنەی توند لە حکوومەتی تورکیا دەگرن و، بە دیکتاتۆر ناویان دەبەن، بەڵام ئەوەی زۆر حکوومەتی تورکیای تووڕە کرد و، داواکاری گشتیش دۆسیەیەکی تایبەتی بۆ هەردوو هاوسەرۆک کردووەتەوە؛ دەمیرتاش گوتبووی ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت بۆ باکوور. 'یوکسەکداغ'ـیش پاڵپشتی خۆی بۆ کانتۆنەکانی باکوور دەربڕی.
ئەردۆگان هەر کە لە عەرەبستان گەڕایەوە، بە توندی ڕەخنەی لە دەمیرتاش و یوکسەکداغ گرت و، ئاماژەی دا کە ئەوەی ئەوان کردوویانە 100% دژی دەستوورە و، گرنگە سزا بدرێن.
بە گوێرەی گوتەی ئەردۆگان ئێستا داواکاری گشتی تورکیا هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت دەمیرتاش و یوکسەکداغ دادگایی بکرێن، چونکە بەڵگەکان شایەدن کە ئەوان داوای جیابوونەوە دەکەن و، مەبەستیانە تورکیا دابەش بکەن، کە ئەمەیش دژی دەستووری تورکیایە، بۆیە دەبێت چاوەڕێی داواکاری گشتی بکەین.
ئەو لە بارەی ئەوەی ئایا هەدەپە مەترسی داخرانی لەسەرە؟ گوتی: "ئەو لێدوانانەی سەرکردەکانی هەدەپە تاوانە و دژی دەستوورە؛ جارێ پەرژین (حەسانە)کەیان لێ داماڵین، ئینجا سزا دەدرێن، بەڵام من لەگەڵ داخرانی هیچ پارتێکی سیاسیدا نیم لە تورکیا و نابێت شتی وا دروست ببێت".
کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار