خهڵكی زوممار زۆرینهیان چوونهتهوه

زوممار -KDP.info-سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی زوممار دەڵێ، خهڵكی زوممار سهدا٩٥ـیان گهڕاونهتهوه و، پێشمهرگهیش تهواوی ناوچهكهی پاراستووه و دۆخهكه ئارامه.
(ئەحمەد مەلا حەسەن) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی ئەمنیی ناحیەی زوممار زور باش و جێگیرە، ڕۆژانە تیرۆریستانی داعش هەوڵدەدەن هێرش بێنن بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی زوممار، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری و توانای هێزی پێشمەرگە سەرجەم هەوڵەكانی تیرۆریستان تێك شكێندراوە؛ هێزی پێشمەرگە چەكی زۆر باشیشیان پێیە. فڕۆكەكانی هاوپەیمانانیش بەردەوام داعشان بۆردومان دەكەن. تا هێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەكاندا بێت داعش ناتوانێت بستێك لە ناوچەكە داگیر بكاتەوە."
دەربارەی گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی زوممار ئاشكرای كرد: "لەوەتی پێشمەرگە زومماری ڕزگار کردووە، 95%ـی خەڵكی گەڕاونەتەوە، ئەو 5%ـەیش ماڵیان لێ داڕماوە، بۆیە نەهاتوونەتەوە."
ئاماژەیشی دا: "زوممار بە گوێرەی پێویست خزمەتگوزاریی لێ نییە، ئاخر حكوومەتی عێراق پارە نانێرێت و، حكوومەتی هەرێمیش بۆ خۆی لە ڕەوشێكی ئابووریی خراپدایە؛ هەڵبەت بە فەرمانی سەرۆكی هەرێم لە هەرێمەوە 20 میگاوات كارەبامان بۆ دەنێرن و، ئەویش بەش ناکات."
سەرباز واحید




