داعش هاوپەیمانیی ئیسلامی بە هاوپەیمانیی كوفر ناو دەبات

مووسڵ-KDP.info- وتارخوێنانی داعش لە مووسڵ، لە وتاری دوێنێ هەینیدا باسیان لە هاوپەیمانیی ئیسلامی كرد و، ئەو هاوپەیمانییەیشیان بە "هاوپەیمانیی كوفر" وەسف كردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وتارخوێنانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە وتاری رۆژی هەینیدا باسیان لە هاوپەیمانی ئیسلامی بە سەرۆكایەتیی سعوودیا كرد و، ئەو هاوپەیمانییەیشیان بە كوفر و نائیسلامی وەسف كرد.
(رەجەب) گوتیشی، لە وتارەكەیاندا وتارخوێنانی تیرۆریستانی داعش باسیان لە بەئامانجگرتنی فڕۆكە جەنگییەكان كرد و، ئەوەشیان گوتووە كە لە رۆژانی داهاتوودا هێرشی نوێ بەرپا دەكەن و شوێنی نوێ دەگرن وەكو شارەكانی بەغدا و رۆما و، باسیان لە هێرشكردنەسەر ئیسڕائیلیش كردووە.
سعوودیا سهرپهرشتیی 34 دهوڵهتی ئیسلامی دهكات و، هاوپهیمانێتییهكی گهورهیه له رۆژههڵاتی ناویندا كه كۆی گشتی ئهم دهوڵهتانه بارهگاكهیان له ریازی پایتهختی عهرهبستانی سعوودیایه.
بڵند ئیبراهیم




