فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە تلسقۆف داعش بۆردوومان دەكەن

تلسقۆف-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری تلسقۆف پێگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە دوو گوندی جیاوازی ئەم میحوەرە بۆردوومان كرد.
لیوا (تاریق هەرنی)، فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك و بەرپرسی میحوەری تلسقۆفی هێزەكانی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە سەعات (8:20)ـی سەرلەبەیانی، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە گوندەكانی (كانی شرین و گرهساق) كرد و زیانی گیانی و ماددیی زۆریان پێ گەیاندن كە هێشتا ئاماری تەواومان سەبارەت بە زیانەكانی تیرۆریستان بە دەست نەگەییشتووە".
(هەرنی) گوتیشی، هەر جموجۆڵێكی تیرۆریستان لەم میحوەرە و لە هەموو میحوەرەكانی دیكەیش، بە چڕی وەڵام دەدرێتەوە و تیرۆریستانی داعش لەناو دەبرێن.
فائیزە حەمیدر




