جه‌زیره به ته‌واوه‌تی چۆڵ كرا

جه‌زیره-KDP.info- 18 رۆژ ده‌بێت یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له جه‌زیره به‌رده‌وامه و، هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها رۆژانه شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا له كۆڵانه‌كاندا بوونی هه‌یه و، چه‌ندین هاووڵاتی سیڤیلیش گیانیان له ده‌ست داوه، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌ناو جه‌زیره‌دا مابوونه‌وه، ئه‌وانیش شوێنی خۆیان جێ هێشت و ئاواره بوون.
شه‌ڕی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا رۆژ به رۆژ له باكوور گه‌رمتر ده‌بێت، به تایبه‌ت جه‌زیره كه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه خه‌نده‌قه‌كان پڕ بكاته‌وه و دیواره‌كان بڕووخێنێت، په‌كه‌كه‌یش رێگرییان لێ ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكه‌كه‌یه، چونكه له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌شن و ژیانیان په‌رێشانه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، به ده‌یان خانه‌واده‌ی جه‌زیره به ئاڵای سپییه‌وه له ماڵه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه و، به ته‌واوی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشت. سه‌ره‌كیترین هۆكاریش كه وایكرد ئه‌و خه‌ڵكه بێ‌ئومێد بن و ئاواره‌یی هه‌ڵبژێرن، له جه‌زیره هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك بوونی نییه (كاره‌با، ئاو، كه‌لوپه‌لی پزیشكی، كڕینی كه‌لوپه‌لی خواردن) نه هه‌ن و نه‌ده‌ستیش ده‌كه‌ون، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌جێیان نه‌هێشتبایه، ژیانیان له مه‌ترسیدا ده‌بوو.
ئه‌و خه‌ڵكه‌یش به زۆری به‌ره‌و شرنه‌خ و ماردین به‌ڕێكه‌وتوون، هه‌ندێكیان له ماڵه خزمانیان ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانی دیكه‌یش له قوتابخانه‌كاندا جێگیر بوونه.
ئێستا جه‌زیره به ته‌واوه‌تی چۆڵ بووه و، هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێدا نه‌ماوه.
كارزان گلی




