٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیمانگای دیالۆگی نێودەوڵەتی خه‌ڵاتی ساڵی دایه‌ دایكی شه‌هیدان

سەرچاوە: KDP.info
خه‌ڵاتكردنی دایكی شه‌هیدان.سۆران.ئه‌مڕۆ.

سۆران-KDP.info-  خەڵاتی کەسایەتی ساڵ لە لایەن پەیمانگای دیالۆگی نێودەوڵەتی، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵکراوانی سۆران، بەخشرایە دایکی شەهیدان.

(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران،  بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: بە ئامادەبوونی کرمانج عزەت، قایمقامی شارۆچکەی سۆران و کەسوکاری شەهیدان، خەڵاتی رێزلێنانی کەسایەتی ساڵ لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای دیالۆگی نێودەوڵەتی بەخشرایە دایکە (عائیشە) کە بە دایکی شەهیدان ناسراوە، کە لە زوممار 3 کوڕی لە یەک سەنگەردا بەیەکەوە شەهید بوون، هەر بۆیە  نازناوی دایکی شەهیدانی کوردستان لێ نراوە.

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار