جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر بانگهێشتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژانی دابێ سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.
بڕیارە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە چەند رۆژی دابێ، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و، لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا کۆ ببێتەوە. سەردانەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر بانگێشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د. جه‌عفەر ئێمینکی)یه، کە ماوەیەک لەمەوبەر بانگهێشتی كردبوو. پەرلەمانی ئەورووپا یەکێک لە گرینگتین دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپایە کە نوێنەرایەتیی پتر لە 500 ملیۆن هاووڵاتیی ئەورووپایی لە 28 وڵاتی ئه‌ندامدا ده‌كات، 751 ئەندامی هەیە.
كه‌نعان به‌هادین




