له باشیك داعش نه‌یتوانێ هێرش بكاته سه‌ر پێشمه‌رگه

باشیك-KDP.info- داعش له‌و كاته‌ی ویستی له سنووری باشیك خۆی له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه نزیك بكاته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانیان كردن و گورزێكی گه‌وره‌یشیان لێ دان.
بەرپرسی میحوەری باشیک فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: شه‌وی رابردوو داعش تا نزیكه‌ی 500 مه‌ترێك هاتنه پێشه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌وپه‌ڕی ئاگاییه‌وه چاودێری حموجۆڵی داعشی كرد و به‌و هۆیه‌وه تا به‌ره‌به‌یان داعش نه‌یتوانی خۆی له سنووری پێشمه‌رگه نزیك بكاته‌وه..
گوتیشی، له به‌ره‌به‌یاندا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ئه‌و داعشانه‌یان كرد كه ده‌یانویست بێنه پێشه‌وه و، زیانێكی زۆریان پێكه‌وت.
بڵند ئیبراھیم




