٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌فر مێرگه‌سۆر و ئامێدی و ئاكرێی سپی كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نێك له‌ بارینی به‌فر.ئه‌رشیڤ

مێرگه‌سۆر-KDP.info-  لە 24 کاتژمێری رابردوو دا لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر 138 ملم باران و 29 سم بەفر باریوە، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 703 ملم باران.

(محەمەد رەشید) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی مێرگەسۆر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:  لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە مێرگەسۆر، 138 ملم باران باران باریوە، لەگەڵ 29 سم بەفر، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 703 ملم، لەگەڵ 32 سم بەفر، کەچی لە ساڵی رابردوو دا تا ئەم کاتە 726 ملم باران و 4 سم بەفر باریبوو.
گوتیشی: تا ئێستا لە ناوچە جیاجیەکانی دەڤەری مێرگەسۆر بەفر و باران بەردەوامه‌.

لەلایەکی دیکەوە، لە سنووری هەر دوو شارۆچکەی ئامێدی و ئاکرێ بە ڕێژەی جیاجیا بەفر باریوە، بەڵام نەبووەتە هۆی پەککەوتنی ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار