قادر قادر: له گوێڕ هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه

گوێڕ-KDP.info- بەرپرسی میحوەری گوێڕ دەڵێ، نه ئه‌مڕۆ و نه دوێنێیش داعش هیچ هێرشێكی بۆ سه‌ر میحوه‌ری گوێڕ نه‌كردووه.
بەرپرسی میحوەری گوێر (قادر قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ و دوێنی ھیچ ھێرشێک لەلایەن داعش نەکراوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و دۆخەکە زۆر ئارامە و ھێزی پێشمەرگەش بەردەوام لە ئامادەباشیدایە و به وردی چاودێری جموجۆڵی داعشان ده‌كه‌ین.
(قادر قادر) ده‌ڵێ، به‌داخه‌وه هه‌نێ مێدیا ده‌نگۆی ناڕاست پێوه‌ست به میحوه‌ره‌كه‌مان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه داعش هێرشی بۆ سه‌ر میحوه‌ری گوێڕ هێناوه، یان ئه‌وه‌تا دوێنێ نووسیویانه داعش ته‌قینه‌وه‌ی له گوێڕ ئه‌نجام دا، ئه‌و مێدیایانه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك بترسێنن، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ده‌نگۆیه و هیچ هێرشێك نه‌كراوه.
بڵند ئیبراھیم




