"جهلهولا، هێشتا بۆ ئهو كوردانهی گهڕاونهتهوه جێگهی دڵنیایی نییه"
__2016_01_01_h15m41s27__HK.jpg)
جەلەولا-KDP.info-بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا دەڵێ، ئهوانهی هاتوونهتهوه جهلهولا زۆربهیان عهرهبن، ئهو كوردهی كه گهڕاوهتهوه له رهوشهكه دا دڵنیا نییه.
(عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو كرویانەی دەركراون لە جەلەولا بەهۆی دەست تێكەڵكردنیان لەگەڵ داعشان, چەند ریش سپیێكیان چونەتە لای (قەیس خەس عەلی) بەرپرسی میلیشیای حەسائیب و ئێستا لەگەڵ ئەو میلیشیایە دەیانەوێ دۆخەكە بشێوینن. ئەم كرویانە هەرەشەیان لە ئاوارەكانی كەمپی سەربازگەی سەعد كردووە بەوەی كە ئەگەر ناویان بنووسن بۆ گەڕانەوە بۆ جەلەولا ئەوا خراپیان بەسەردێنن. گوتوویانە ئێمە بە هێزی زۆرەوە دەگەڕێینەوە جەلەولا."
(رەفعەت) ئاماژەییشی دا"ئەم گەڕانەوەیەی خهڵكی بۆ جەلەولا لەژێر چاودێری پەرلەمانی عێراق بووە و هیچ بۆنێكی كوردی لێوە نایەت. بەرپرسانی ناوچەكە بە قسە دەلێین جەلەولا كوردستانی یە, بەڵام بە كردار هیچی وا نەكراوە بۆئەوەی بكرێت بە ناوچەیەكی سەر بە هەرێم. ئەوانەی كە تائێستا گەڕاونەتەوە جەلەولا زۆرینەیان عەرەبن, كوردە گەڕاوەكەی جەلەولایش دڵنیا نییە لە رەوشە كە."
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا رونیشیكردەوە "تەنیا لەشەڕی رزگاركردنی جەلەولا دا پۆلێك شەهید دراوە. بەڵام زۆر بەداخە و ناكرێ ئێستا دیسانەوە ئاسایش و پۆلیسی بەغدا بگەڕێتەوە شارەكە, چونكە ئەگەر وابێت هیچمان نەكردووە و خوێنی شەهیدەكانیشمان بەفیڕۆ چووە. دەبوو تا سنووری حەمرین تەنها هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونی هەبێت نەوەك پۆلیسی عێراقی و حەشدی شەعبی".
پێوەست بە رەوشی ئێستای جەلەولا رایشی گەیاند: "لە جەلەولادا تائیستا هیچ خزمەت گوزاریەك بوونی نییە و قوتابخانەش نیە, لیرەدا خەڵك زۆر لە ئیدارەی شارەكە دەست پێشخەر تربووە و خەمخۆرتربووە, چونكە بەم رەوشەیە گەڕاوەتەوە جەلەولا. دەبوو زۆر زووتر ئیدارەی شارەكە سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی دابین بكردایەوەو پاشان خەڵك بگەڕابایەوە. ئیستا ئەوەی گەڕاوەتەوە شارەكە لە رەوشخراپی و نەبوونی دا گەڕاوەتەوە ئەگینا كەس بەو حاڵە ناچێتەوە شارەكە."
جێی وهبیرهێنانهوهیه كه، لە 27ی مانگی رابردوو دا 155 خێزان گەڕانەوە شاری جەلەولا.
سەرباز واحد




