"5 قوربانی دیكه‌ی كۆچ ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێم"

زاخۆ-KDP.info- حه‌فته‌ی رابردوو له ئاوی ئیجه دا خێزانێكی دیكه‌ی كورد خنكاون و ئه‌مڕۆیش ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێندرایه‌وه زاخۆ.
قایمقامی قەزای زاخۆ (خەلیل مەحمود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەو پێنج کەسە خەڵکی قەزای زاخۆنە و لەئاوی ئیجە دا کە دەچوون بۆ ئەوروپا خنکابوون و تەرمەکانیشیان گەڕێندراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەزاخۆ دا بە خاک سپێردراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه 6 كه‌س بوونه، له لە چوار منداڵ ودایک وباوک پیكهاتبوون، باوكه‌كه له خنكان رزگاری بووه به‌ڵام دایك و چوار منداڵه‌كه خنكان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، 27 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه، له‌و ژماره‌یه‌دا 100 قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته.
بڵند ئیبراھیم




