"پێده‌چێ 750 هه‌زار ئاواره‌ی دی بێنه هه‌رێم"
__2016_01_01_h15m2s54__HK.jpg)
دهۆك-KDP.info- سه‌یدۆ چه‌تۆ پێشبینی ده‌كات له كاتی ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی ئازادی مووسڵ، ئه‌مجاره‌یش 750 هه‌زار ئاواره‌ی دی رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
دهۆك كه ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌روی ملیۆنێكه، هێنده‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی لێیه و به‌غدایش هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رج ناكات، پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ كه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵدا 750 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه ئاواره‌ی هه‌رێم بن، ئه‌مه قسه‌ی سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ سەیدۆ چەتۆیه، كه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یشیان ئاواره‌ی دهۆك بوونه، لەئێستادا ٩٣٠ھەزار پەنابەر لەسنووری دھۆک دا له 17 كه‌مپ و شوێنی دیكه‌دا نیشته‌جێ كراون.
سه‌یدۆ چه‌تۆ ده‌یشڵێ، به‌غدا گوتی كه 33 ملیار دینار بۆ ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كه‌ین، به‌ڵام وایان نه‌كرد، دواتر گوتیان 10 ملیار دینار خه‌رج ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یشیان نه‌كرد، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك پاریزگاری مووسڵ گوتی به‌غدا ده‌ڵێ 3 ملیار خه‌رج ده‌كه‌ین كه‌چی ئه‌مه‌یشیان هه‌ر نه‌كرد.
چه‌تۆ ده‌ڵێ، بڕیاره به‌منزیكانه بچینه به‌غدا تا گوشاریان بخه‌ینه سه‌ر و بڕێك پاره بۆ ئاواره‌كان خه‌رج بكه‌ن.
بڵند ئیبراھیم




