كه‌مال كه‌ركووكی: هیواخوازین 2016 ساڵی ریفراندۆم بێ

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك (د.كه‌مال كه‌ركووكی) له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ، له پێشه‌وه‌ی هێڵی جه‌نگه‌وه هیوای خواست ساڵی 2016 ساڵی ریفراندۆم بێ.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵێ (٢٠١٦)ـی میلادی، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئارسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان و گشت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراو دەکەم..
پیرۆز بێت لە یه‌كه یه‌كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، لە سەنگەرەکان و لە هەر شوێنێك هەن.
پیرۆز بێت لەو ڕۆڵە سەربەرزانەی کورد کە لە زیندانن.
و پیرۆزیش بێت لە گشت خوشك و برا کوردانەی کە لەهەندەران دەژین.
ئومێده‌وارم ساڵی تازه، ساڵی (٢٠١٦) ببێته ساڵی ڕیفراندۆم و ڕزگاربوونی گەلەکەمان، ساڵێكی گونجاو ببێت بۆ گه‌لی كوردستان كه لەم ساڵەدا گەلەکەمان، بتوانێت له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازادا، بڕیار له چاره نووسی خۆی بدات کە مافی چارەنوس، مافێکی یاسایی ڕەوای دانپێنراوی نێودەوڵەتی ملزمە لەسەر هەمو دەوڵەتێکی ئەندام لەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جێبەجێکردنی.
لەسەر ئەنجامی ئەو ڕیفراندۆمە ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆی كوردستان رابگه‌یەندرێت، گەلی کوردیش وه‌كو هه‌ر گه‌لێكی دیکەی ئازادی جیهان به‌سه‌ربه‌رزه‌ی له سه‌ر خاكی پیرۆزی خۆی كوردستان فه‌رمان ره‌وایی خۆی بكات دور له ژێر دەستی و چه‌وسانه‌وه‌و چینوساید.
ئومێدەواریشم پرسی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان جارێکی دیکە بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بە ئاشتی چارەسەری تەواو و دروست و دادپەروەرانە بکرێت، دوور لە توندوتیژیی و ناعەدالەتی، هەروه‌ها لە ڕۆژهەلات و ڕۆژئاواش بە ئومیدی ئەوەی گەلەکەمان بە تەواوی مافە ڕەواکانی خۆی بگات و نەهامەتییەکانیشی کۆتای پێ بێت.
ئومێداه‌وارم ساڵی تازه، ساڵی به‌خته‌وه‌ری وسه‌رفرازی بێت بۆ گه‌شت گه‌لی كوردستان وسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ساڵی تێکشکانی تیرۆریستانی داعشبێت.
سلاو له گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی كوردستان وشفای به په‌له‌ش بۆ برینداره‌كانمان.
د.كه‌مال كه‌ركووكی.




