گووله ناونیشانی یه‌كه‌م رۆژی نوێی مووسڵ بوو

مووسڵ-KDP.info- داعش یه‌كه‌م رۆژی 2016ـی له مووسڵ به گولله بارانكردنی سێ گه‌نج كرده‌وه.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: رێکخرای تیرۆریستی داعش لە مووسڵ یادکردنەوەی سەری ساڵی نوێی قەدەغەکرد و سێ گەنجیش لە گەڕەکی مالیە لەرۆژھەڵاتی مووسڵ لە ماڵێک ئەو یادەیان کردەوە، بەڵام لەلایەن تیرۆریستانی داعش ده‌ستگیركران و هه‌رسێ كیان گولله باران كران.
ئاماژه‌یشی دا، لە گەڕەکی حەمام عەلیل بۆمبێک بە بارەگایەکی داعش تەقیەوە، بەو ھۆیەوە سێ تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان ئەمیرە بە ناوی(ئەبو محەمەد مسری).
مه‌موزینی ده‌یشڵێ، داعش شه‌ش له چه‌كدارانی كه به‌ره‌گه‌ز ئه‌فگانین گولله باران كرد، چونكه ئه‌وانه له میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ر له شه‌ڕ دا رایان كردبوو.
بڵند ئیبراھیم




