" داواكارین داواكاری گشتیی بۆ 100 ملیۆنهكه بێته دهنگ"
__2016_01_01_h13m7s12__HK.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ئەندامی فراكسیۆنی زەرد دەڵێ لە دوای لێكۆڵینەوە زانیاری تەواومان بەدەست هێناوە لەمەر بابەتی وەرگرتنی بری 100 ملیۆن دینار لەلایەن چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەهیچ شێوەیەك بێدەنگ نابین لەو گەندەڵییە و داوا دهكهین داواكاری گشتی لەسەر ئەم بابەتە بێتە سەر هێڵ و راستییەكان بۆ هەموو خەڵكی ئاشكرا بكرێ.
(حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت" لەدوای لێكۆڵینەوەی ورد زانیاری تەواومان بەدەست هێناوە لەمەر بابەتی وەرگرتنی پارە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی, كە بری 100 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دراوە بە چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی."
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان جەختیشی كردەوە:"بەهیچ شێوەیەك بێدەنگ نابین لەو گەندەڵییەی كەكراوە. وەرگرتنی سوو لەلایەن بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سلێمانی جۆرێك لە گەندەڵی یە، جا پارە لەهەر كۆمپانیایێك وەربگرن بەهەر شێوەیەك و بۆ هەر شتێك. بۆیە داوادهكهین داواكاری گشتی لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگ نەبێت و بێتە سەر هێڵ و راستییەكان بۆ هەموو خەڵكی ئاشكرا بكرێ."
سەرباز واحد




