٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شه‌وی سه‌ری ساڵ به‌ ئارامی و به‌بێ ده‌نگی به‌ڕێ كرا"

سەرچاوە: KDP.info

به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێ، شه‌وی سه‌ری ساڵ هیچ رووداوێك له‌ هه‌ولێر رووی نه‌داوه‌.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر نەقیب (ھۆگر عەزیز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پۆلیسی ھەولێر پلانی بۆ شەوی سەری ساڵی تازەی زاینی دانابوو، خۆشبەختانە پلانەکە وەک خۆی جێ بەجێ کرا و ھیچ روداوێکی نەخوازراو روینەداوە و تەنھا لە شه‌قامی٦٠مەتری روداوێکی ھاتووچۆی ھەبووە و، ئەوەیش ھیچ کەسێک زامداریش نەبووە و ھیچ کەسێکیش داوای تۆمار نەکردووە و لەنێوان خۆیاندا پێکھاتوونە.
نەقیب(ھۆگر عەزیز) گوتیشی، ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ مەراسیمێکی تایبەتی بە بۆنەی سەری ساڵ سازنەکرد و کەش وھەواش رێگر بووە لەوەی خەڵک زۆر بێنە دەرەوە و تەنھا لەھەندێک شوێنی تایبەت ھەندێک ئاھەنگ سازکراوە، شەوی سەری ساڵی تازە بە ئارامی و بێ دەنگ بەڕێ کرا.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار