٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"گۆشتی به‌رازی له‌ ده‌رگای مزگه‌وت دانابوو..ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌ 5 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێ"

سەرچاوە: KDP.info
مزگه‌وتێكی موسڵمانان له‌ ئه‌مه‌ریكا.فۆتۆ: voa

لاسڤێگاس -KDP.info-  پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا، ئێف‌بی‌ئای، له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، 5هه‌زار دۆلار خەڵات ده‌ده‌نه‌ ئەوەی ئه‌و كه‌سەیان‌ بۆ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ گۆشتی به‌رازی له‌ ده‌رگای مزگه‌وتدا دانابوو.

کابرایەک بۆ بێزاركردنی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی له‌ مزگه‌و‌تێكی لاسڤێگاسدا نوێژ ده‌كه‌ن، له‌ ده‌رگای مزگەوتەکەدا گۆشتی به‌رازی به‌ پێچراوی به‌شیوه‌ی پارچه‌ پارچه‌ دانابوو؛ ئێف‌بی‌ئای ده‌ڵێ، 5هه‌زار دۆلار دەسخۆشانە دادەتە هه‌ر كه‌سێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یان پێبدات. مانگێ لەمەوبەریش کابرایەک لە ڕقی مسوڵماناندا سەرکە بەرازێکی فڕێ دابووە بەردەم‌ مزگه‌وتێكی فیلادلفیا. لە ئەمەریکادا، سووكایه‌تی به‌ دین قەدەغەیە؛ جا گاور بێ و موسڵمان و هه‌ر دێنێكی دی بێ.

هەواڵی پەیوەندیدار