پێشمهرگه هێرشێكی داعشی پووچهڵ كردهوه

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگالەوە دەڵێت، داعش ئەمڕۆ خۆیان گورجەوە کردبوو هێرش بهێنن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێریان کوتان و، لێ نەگەڕان هێرش بکەن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای شنگال لە نزیک سەربازگەی دۆمیز لەسەر ڕێگای بەعاج داعش کەوتبوونە جموجۆڵ؛ خۆیان نزیک کردبوویەوە و ھەندێک تۆپبارانیشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێر داعشیان بۆردومان کرد و، ڕاویان نانەوە."
بڵند ئیبراھیم




