دوو پەناگە داعشیان داڕماند

تهلهعفهر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی لیوای 12ـی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری تەلەعفەر ڕایگهیاند کە ئەمڕۆ هاوپەیمانان چەند جارێک بنکە و بارەگاکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعشیان لە عیازیە بۆردومان کردووە و، دوو پهناگه و چەند بنکە و بارەگایەکیان داڕووخاندووە و، تیرۆریستێکی زۆریشیان لێیان کوشتووە.
(عەمید عێزەدین سندی) فەرماندەی فەرماندەیی لیوای 12ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری عیازیە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی زانیاریی ورد، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بێوچان 9 جار بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لە شارەدێی عیازیەی و دەوروبەری بۆردومان کرد."
گوتیشی: "ئەوەندەی زانیبێتمان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، داعش چەند بنکە و بارەگایەکیان لێ تەخت کراوە و، کۆمەڵە تیرۆریستێکیشیان لێ کوژراوە؛ دوو پەناگایشیان لێیان خاپوور کرد."
هەژارمەموزینی




