٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر لە 8 هەزار تیرۆریستی داعش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەپێی ئاماری لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ٢٠١٥ـدا هەشت هەزار و ٣٧٥ تیرۆریستی داعش بە هۆی بۆردوومانی هێزی پێشمەرگە و فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و شەری نێوخۆی داعشەوە كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ـدا، هەشت هەزارو ٣٧٥ تیرۆرستی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی مووسڵ بە هۆی بۆردووومانی هێزی پێشمەرگە و فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و شەری ناوخۆی داعشەوە كوژراون و، داعشیش خۆی ١٣٩ئافرەت و١٤١منداڵ و٨٢ هاووڵاتی كوردی شەهید كردووە و٥٤خانووی تەقاندوونەتەوە هەروەها ٢٠٤هاووڵاتییشی گولـلەباران كردوون.

(مەموزینی) گوتیشی، هەر لە ساڵی ٢٠١٥ـدا لە مووسڵ ١٢گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە، ٢٩هەمەر و٨١ پیكابی داعش سووتێندراون.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار