سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ده‌په داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت

ئیستانبووڵ-KDP.info- (گولتان كشه‌ناك) هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د، له لایه‌ن داواكاری گشتیی ئامه‌ده‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرا و، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باكوور داوه و، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له په‌كه‌كه‌یش ده‌كات.
داواكاری گشتیی ئامه‌د، دۆسیه‌ی تایبه‌تی (گولتان كشه‌ناك)ی ره‌وانه‌ی دادگا كردووه و، داوا ده‌كات كه ده‌ستگیری بكه‌ن و، به گوێره‌ی سزای تاوانه‌كان له توركیا دادگایی بكرێت.
له 19ی مانگی هه‌شتدا، (كشه‌ناك) له به‌رده‌م شاره‌وانیی ئامه‌د، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا خۆپیشاندانی ئه‌نجام دا و له‌وێدا گوتی، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك شاره‌وانی ئامه‌د زیندانی بكات، ئه‌وكات منیش سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نم. ئه‌و ڤیدیۆیه كه‌وتووه‌ته ده‌ست داواكاری گشتیی ئامه‌د و، ئه‌وانیش دۆسیه‌یه‌كیان بۆ كردووه‌ته‌وه و، ره‌وانه‌ی دادگایان كردووه.
له داواكه‌دا هاتووه، كه به گوێره‌ی مادده‌ی 302 كه له یاسای سزادانی توركیادا هاتووه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت تێك بدات و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت تێك بدات و، هه‌وڵ بدات كه ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون ببات، پێویسته سزا بدرێت.
(گولتان كشه‌ناك) له 19ی مانگی هه‌شتدا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌س خۆپیشاندانی ئه‌نجام دا دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌وكات حكوومه‌تی توركیا ئه‌نجامی دا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی سوور (سه‌ید نووری) و، شاره‌وانی سیلڤان (یوجه‌ل بۆداكچی) و 7 كه‌سی دیكه. ئه‌و له‌وێدا گوتی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی منیش زانیدانی بكرێت، ئه‌وكات سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نم.
كارزان گلی




