ئه‌وانى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، كه پارێزگار ده‌بینن داواى شه‌خسییان لێى هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌ست به به‌رپرسیارتیى سه‌رشانیان ناكه‌ن و ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و بابه‌تى ئیعلامییه.
(كه‌نعان خه‌یلانى) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پێشتر ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بانگهێشتى چه‌ندین به‌رێوه‌به‌رى گشتیى سێكته‌ره جیاوازه‌كانى كردووه و، به‌دواداچوون بۆ كار و ئیشه‌كانیان كراوه له سنوورى ده‌زگاكانیان.
به قسه‌ی سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بێ، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌كه‌ن، ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگادارى كار و چالاكییه‌كانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نین و، له یاساى ژماره‌ى 3ى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه تێنه‌گه‌یشتوون، بۆ یه‌كجاریش سه‌یرى ئه‌و یاسایه‌یان نه‌كردووه.
(خه‌یلانى) جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه له ئه‌نجوومه‌نن ئێستا به ده‌نگى خه‌ڵك هاتوون، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانیان لێیان قبووڵ بكه‌ن، نابێت ده‌نگده‌رانیان لێیان بێده‌نگ بن.
سه‌رۆكى لیستى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێگاى هه‌ولێر ده‌یشڵێت، ئه‌وان ده‌بێت ده‌ست له ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا هه‌ڵبگرن، چونكه ئه‌و ده‌زگایه به رێگه‌یه‌كى شه‌رعى و یاسایی پێكهاتووه و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراون.
زیاتر گوتى: پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ندین جار سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى كردووه و داوایشى كردووه، به‌بێ جیاوازیى ئایدیا و بۆچوونى سیاسی، له‌گه‌ڵیاندا هاوكار ده‌بن.
(خه‌یلانى) ئاشكرایشی كرد: ئه‌وانه‌ى ئێستا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانن له كاتى سه‌ردان و بینینى پارێزگارى هه‌ولێردا داواى شتى شه‌خسى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانیان لێیان قبووڵ ده‌كه‌ن، نابێت ده‌نگده‌رانیان لێیان رازى بن.
گوتیشی: ئێمه زانیاریمان هه‌یه، پارێزگارى سلێمانى به نووسراو و ئیمزاى شه‌خسیى خۆى، داواى له به‌رێوه‌به‌ره‌كان كردووه كه به‌بێ ئاگاداریى ئه‌و، كه‌سیان نه‌چنه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه‌یان.
(خه‌یلانى) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یشه كه: ئه‌وانه‌ى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هیچیان له هه‌گبه‌دا نییه و، ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه‌كانیشیان ئاگادار نین، بۆیه زۆر جاران كه به‌م شێوه‌یه لێدوان ده‌ده‌ن، كه‌وتوونه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ى فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: با خه‌ڵك بڕیار بدات كێ له رابوردوودا خزمه‌تى شارى هه‌ولێرى كردووه.




