بزانه ئهمهریكا چهند پارهی بۆ رزگاركردنی مووسڵ تهرخان كردووه

مووسڵ-KDP.info- ئامادهكارییهكانی رزگاركردنی مووسڵ تهواوبوونه و، ئهمهریكایش بۆ رزگاركردنی مووسڵ بڕێك پارهی تهرخانكردووه كه بهشێك لێی خهرجیش كراوه
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" بەگوێرهی گوتەی پارێزگاری مووسڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ١٥٠ملیۆن دۆلاریان بۆ پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ تەرخان کردووە کە لەرێگەی ژووری ئۆپهراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ خەرج دەکرێت کە ئەو ژوورە لە مەخممورە و پارەکەش بە ھەماھەنگی لەنێوان ھەرێم و بەغدا و کونسووڵخانهی ئەمەریکا خەرج دەکرێ.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، بەشێک لەو پارەیە خەرج کراوە بۆ کڕینی چەکوتەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و بەشێکی دیكهیشی ماوه خهرج بكرێ.
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، رزگارکردنی مووسڵ نزیک بووە و ھەموو ئامادەکارییەک کراوە، بەڵام لەبەر لایەنی ئەمنی ناتوانرێ وادەکە ئاشکرا بکرێ.
بڵند ئیبراھیم




