شه‌ش داعشی دیكه کوژران

مووسڵ -KDP.info- ئەمڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دوو شوێنی شاری مووسڵ‌یان بۆردومان كرد؛ کۆمەڵە تیرۆریستێکی بیانییش ئەمڕۆ خۆیانیان گەیاندووەتە شاری مووسڵ.
(عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریكا هاوپەیمانان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندنی شاری مووسڵ‌یان کوتاوە و، بەیەکجاری کاولیان کردووە؛ تیرۆریستانی داعش ئەوێیان کردبوو بە باره‌گای خۆیان. له گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی داعشان بۆردومان کراوە."
(عسمه‌ت) گوتیشی: "لەو بۆردومانەدا شه‌ش تیرۆریست كوژراون، كه ژماره‌یه‌ك لێیان به‌رپرسن."
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دەیشڵێت: "ئەمڕۆ کۆمەڵە داعشێکی بیانی بە 20 ئۆتۆمبێل له ڕه‌ققەوە خۆیان گەیاندووەتە مووسڵ."
نه‌شوان به‌رزنجی




