هیلاری کلینتۆن: تاوانی دژ بە مەسیحی و ئێزدیان کۆمەڵکوژییە

واشنتن-KDP.info- (هیلاری کلینتۆن) کە کاندیدی دیمۆکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەڵێ، کوشتوبڕی مەسیحی و ئیزدییەکان لەسەر دەستی داعش، هەروەها کەمینەکانی دی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کۆمەڵکوژییە.
(هیلاری کلینتۆن) لە وەڵامی ئەوەدا کە، داعش چی بەسەر مەسیحی و ئێزدی و کوردە مسوڵمانەکان، هەروەها کەمینە ئایینەکانی دی هێناوە و دەکرێ چ ناوێکی لێ بنرێ، دەڵێ، ئەمە لەخۆیدا هەڵگری بایەخی قانوونییە، تێگەیشتن لێی گەلێک کرینگە.
ئەو کاندیدەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕوونی دەکاتەوە، "من باوەڕی تەواوم بەوەیە کە، بەڵگەی پێویستمان لەبەردەستە کە ئەوەی ڕوویداوە کۆمەڵکوژییە و، ئامانج لێی لەنێوبردنی هەبوونی مەسیحی و ئێزدی و کەمینەکانی دی بووە."




