سكرتێر بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك هەڵدەبژێرن

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگادا، پۆستی سكرتێری ئەنجوومەن، كێشەی قورماخانەكان و ناوچەی "كاشێ" دەخرێنە دەنگدانەوە.
(جەمیلە محەممەد ئیسماعیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و تێیدا پۆستی سكرتێری ئەنجوومەن دەخرێتە دەنگدانەوە كە لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامییە و كاندیدەكە بە ناوی (عەبدولسەمەد تیلی) دەستنیشان كراوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: "هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، دوای ئەوەی راپۆرتێكمان بۆ هاتبوو لە پارێزگاوە لەبارەی كێشەی قومارخانەكان تا ئەو شوێنانەی كێشەیان هەیە دابخرێن، چەند بڕیارێكیشمان دابوو لەبارەی ناوچەی كاشێ كە دەخرێنە واری جێبەجێكردنەوە".
نەشوان بەرزنجی




