٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زێبارى: بێ پێشمه‌رگه‌، مووسڵ رزگار ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وه‌زیرى دارایى عێراق (هۆشیار زێبارى) رایگه‌یاند، سوپاى عێراق پێویستى به‌ پشتیوانى و هاوكاریى هێزى پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى مووسڵ.


لە دیمانەیەکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، (هۆشیار زێبارى) پێشبینیشى دەکات، پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ پرۆسه‌یه‌كى "زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت".
دواى رزگاركردنى شارى رەمادى، حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئامانجى دواترییان رزگاركردنى شارى مووسڵ ده‌بێت.


سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌، (زێبارى) گوتى: "مووسڵ پێویستى به‌ پلانى ورد و ئاماده‌كارى و پابه‌ندبوونى هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ به‌و پلانه‌وه‌".
له‌ باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه‌، هەروەها گوتى: "پێشمه‌رگه‌ هێزێكى سه‌ره‌كییه‌ و مووسڵ به‌بێ به‌شداریى پێشمه‌رگه‌ رزگارناكرێته‌وه‌".


له‌ ماوه‌ى هه‌ژده‌ مانگى رابردوودا، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رەمادى به‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌و جۆره‌ى سوپاى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ به‌ ده‌ستى هێنابێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌ردانى رەمادى كرد و رایگه‌یاند، ساڵى دابێ كۆتایى داعشه‌ و سوپا سه‌رجه‌م ناوچه‌كان رزگار ده‌كاته‌وه‌.


مووسڵ له‌ 10ى حوزه‌یران/ یۆنیۆى 2014، له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ داگیر كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار