٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سێ گەڕەكی مووسڵ داعش هاتوچۆی قەدەغە كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  لە سێ گەڕەكی نێو شاری مووسڵ داعش هاتوچۆیان قەدەغە كردووە و، 500 كوژراو و برینداریشیان لە شەڕی ڕەمادی بۆ گەڕاوەتەوە.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە هەرسێ گەڕەكی وادی عەگاب، یەرموك و 17ـی تەمموز یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ راگەیەندرا، چونكە شەڕ لە نێوان گرووپی نەقشبەندیی عێززەت دووری و داعشدا هەڵگیرساوە بە هۆیەوە 47 تیرۆریست لە هەردوولا كوژراون.

ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 500 كوژراو و برینداریان لە شەڕی رەمادی بۆ گەڕاوەتەوە، بۆیە داوای خوێن دەكەن هەم لەرادیۆكەیان و هەم لە رێگەی بڵندگۆوە، بەڵام خەڵك ئامادەی خوێنبەخشین نین، بۆیە تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ 300 كەسیان بە زۆر برد بۆ وەرگرتنی خوێن لێیان و، هاوكات بۆ بەرزكردنەوەی وورەی چەكدارە بەزیوەكانیان 271 بێوەژنیان بەسەر چەكدارەكانیاندا دابەش كرد".
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار