٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پێویستە بە یەكڕیزیمان، زەمینە بۆ ڕیفراندۆم خۆش بكەین

سەرچاوە: KDP.info
(عەلی حوسێن)ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەولێر-KDP.info-  (عەلی حوسێن)ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، ئاماژە بە پێویستیی یەكڕیزیی و زەمینە خۆشکردن بۆ ریفراندۆم، ڕایگەیاند، "كۆبوونەوەی (سەرۆك بارزانی) لە سەرەتای ساڵی نوێدا لەگەڵ لایەنەكان، بۆ خۆئامادەكردن و نەهێشتنی گرفتەكانی نێوانمان و تێگەییشتن و پتەوكردنی خاڵە هاوبەشەكانمانە‌."

(عەلی حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵی 2016، سەدساڵەی كۆتاییهاتنی رێككەوتنامەی (سایكس بیكۆ)ـیە و رۆڵی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییش لە ناوچەكەدا زۆر چڕ بووەتەوە، كوردیش ئەمڕۆ ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ جەنگی یەكەم و دووەمی جیهانی، بەشێك نەبووە لە هاوكێشەی سیاسی و سەربازی و ئابووری، بەڵام ئێستا كورد بەشێكە لەم هاوكێشانە و پێگەیەكی گرینگی هەیە و شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكەین و بەشێكین لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆیە دەرگامان كراوەیە بۆ ئابووریی سەربەخۆ و كۆمەڵێك بابەتی دیكە".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی گوتیشی: "پێویستە وەك كورد هەوڵی یەكڕیزیی زیاتر بدەین و زەمینە بۆ ریفراندۆم خۆش بكەین و، هەمیش بۆ ئەگەرەكانی كۆتایی داعش لە ناوچەكە و دووبارە دابەشكردنی ناوچەكە ئامادە بین، چونكە ئێستا ڕووسیایش هاتووەتە ناوچەكە و، ئەمەریكا و رۆژئاوا و دەوڵەتانی ناوچەكەیش لێرەن، بۆیە كورد دەبێت هەوڵ بدات ستراتیژییەتێكی هاوبەشی نیشتیمانیی هەبێت و، خاڵە هاوبەشەكانمان بكەینە بنەمایەك بۆ یەكڕیزی و كاركردن بەیەكەوە، چونكە ئێستا كورد زۆر پێویستی بە یەكڕیزی هەیە و دەبێت خۆمان ئامادە بكەین بۆ ئەو ئەگەرانەی دوای تیرۆریستانی داعش لە رێككەوتنی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا دێنە ئاراوە".
لەبارەی كۆبوونەوەی (سەرۆك بارزانی) لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا لەگەڵ لایەنەكان، (عەلی حوسێن) گوتی: "بەرپرسیارەتیی (سەرۆك بارزانی) لە ناوچەكە و لەناو كوردستانیشدا گەورەیە، لە هەمان كاتدا بەرپرسیارەتیی لایەنەكانیش بە هەمان شێوەیە، بۆیە دۆخەكە پێویستی بەم لێكنزیكبوونەوەیە هەیە، (سەرۆك بارزانی) پێشتریش هەمیشە لەگەڵ ئەم ئاڕاستەیەدا بووە و باوەڕم وایە هەر بەم ئاڕاستەیەیش كار دەكرێت، چونكە ئەم كۆبوونەوانە زیاتر بۆ خۆئامادەكردن و نەهێشتنی گرفتەكانی نێوانمان و تێگەییشتن و پتەوكردنی خاڵە هاوبەشەكانمانە، بۆیە دەبێت ئەم هەوڵە بدرێت و بەردەوامیش بین".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار